بەیانی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، دەوڵەتی تورکیه، گوندی چنارتووی لە سنووری شارەدێی ئاغجەلەری سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کرد و به‌پێی دوایین زانیاری كوژراو و بریندار هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه تا كاتی شه‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیه، بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونه‌ته‌وه و له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر له به‌یانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “ئاغجه‌له‌ر” له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند كه‌س كوژران و بریندار بوون به‌ڵام ڕێژه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.