ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێكی موسافربه‌ری له جاده‌ی نێوان بیرجه‌ند- سه‌ربیشه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٤٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه كاتژمێر ٦:٤ خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه و له ٢٥ كیلۆمتری شاری بیرجه‌ند ڕوویداوه و به هۆیه‌وه پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌ی كه له‌یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ٣٠٠ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه و به سه‌دان كسیش بریندار بوون.