ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، وانتی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌سڵی له میحوه‌ری شووش بۆ ئه‌ندیمشك تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا و ١١ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وانتی كواستنه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌سڵی له میحوه‌ری شووش بۆ ئه‌ندیمشك به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كونتڕۆڵ وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و ١١ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هواز كراون. شایانی باسه كه مانگی ڕێبه‌ندانی پار ڕووداوێكی هاوشێوه بۆ كرێكارانی فه‌سڵی شووش ڕوویدابوو كه به‌هۆیه‌وه ١١ كرێكار بریندار ببوون.