ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی له‌هێڵ ده‌رچوونی سێ قه‌تار له هێند به‌لانیكه‌م ٣٠٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٨٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وڵاتی هێند زۆرترین دانیشتووی له نێو وڵاتانی جیهان هه‌یه و سیسته‌می ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌و وڵاته گه‌وره‌ترین ناوگانی قه‌تاره له جیهان و ساڵانه چه‌ندین ڕووداوی له‌و شێوه ڕوو ئه‌دات. ڕۆژی ڕابردوو له ئه‌یاله‌تی “ئۆدیسا” سێ قه‌تار به هۆكارێكی نادیار له هێڵ ده‌رچوون و به‌هۆیه‌وه ٣٠٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٨٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هێند، عه‌مه‌لیاتی یارمه‌تی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بچێته سه‌ره‌وه.