ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیه بە چڕی شاری كۆبانێ و چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستانی تۆپبارانكرد وبه‌هۆیه‌وه منداڵێك و ١٦ سه‌ربازی سووریه‌یی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه، ئه‌رته‌شی توركیه، بە چڕی و بە چەكی قورس تۆپبارانی ناوچەكانی “مشتەنور” و ڕێگای “حەلەب” و ناوەندی شاری “كۆبانێ” و پێنج گوندی ڕۆژئاوای كۆبانێی دەستپێكرد. بەهۆی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیه بۆ سەنتەری شاری كۆبانێ و گوندەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەكە، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی تۆپبارانی سنووره‌كانی “كۆبانێ” ١٦ سه‌ربازی ئه‌رته‌شی سووریه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.