کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕژیم له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رته‌ش بۆ كوشتنی ناڕازیانی بریندار

كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕژیم له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رته‌ش بۆ كوشتنی ناڕازیانی

به‌پێی ڕاپۆرتێك كه له‌ شاری تارانه‌وه به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوو‌، نه‌خۆشخانه‌ی “گوڵستان”ی سه‌ر به‌ ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی، بووه‌ته‌ ناوه‌ندێك بۆ ده‌رمانكردنی ناڕازیانی بریندار و پاش چه‌ند ڕۆژ ته‌رمی لاوانی شۆڕشگێڕ ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌‌ گیانی به‌ختكردووه‌ “ئارنیكا قائیم مه‌قامی” بووه‌ و هه‌روه‌ها لاوێكی دیكه‌ش كه‌ برینه‌كه‌ی سووك و ڕاگوێزی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ كرابوو پاش دوو ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه به‌ ئه‌نقه‌ست كه‌ره‌سته‌ پزیشكییه‌كان له‌ برینداران جیا ئه‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاده‌گه‌ینن كه‌ ڕۆڵه‌كه‌تان به‌هۆكارێكی نادیار گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن كه‌ به‌ نهێنی بینێژن و هه‌واڵه‌كه‌شی له‌ هیچ میدیایه‌ك‌ باس نه‌كه‌ن.