به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، تاڵاوی “هه‌شیلان”ی كرماشان به‌هۆی لێدانی بیری ئاوی نایاسایی وشك بووه و له شاری مهاباد، كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم دارستانه‌كان ده‌بڕنه‌وه و هیچ ناوه‌ندێكی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونیان بۆ ناكات.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دارستانه‌كانی گوندی “شێخان” له شارستانی مهاباد له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه بڕاوه‌ته‌وه و سكاڵای گوندنشینان تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه تاڵاوی “هەشیلان” لە پارێزگای کرماشان بەهۆی پێڕانەگەیشتن و لێدانی بیری ئاو له ده‌ورووبه‌ری وشك بووه. “محەممەدحسێن فەلاحەتی”، بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی کرماشان له‌و باره‌وه ڕایگەیاند: تاڵاوی هەشیلان بە تەواوی وشک بووه و تاڵاو و سەرابەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە یان بە تەواوی وشک بوون یان خەریکن وشک دەبن. به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی كرماشانی، وشكبوونی تاڵاوی هه‌شیلان به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوچه‌كانی دیكه بووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، چاره‌نووسی ته‌واوی چۆم و ڕووباره‌كانی پارێزگای كرماشان به‌و جۆره ده‌بێت.