کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قەیرانی ئاو لە بەلوچستان و خراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان

قەیرانی ئاو لە بەلوچستان و خراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان 3

بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، زیاتر لە یەک حەفتەیە کە خەڵکی ناوچەیدراجیندنسەر بە شارستانی سەرباز لە مافی دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خواردنەوە بێبەش کراون.

بە وتەی یەکێک لە خەڵکی ئەو ناوچەیە، بە هۆی دروستبوونی کێشەی فەننی، ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچە پچڕاوە و سەرەرای تێپەربوونی زیاتر لە یەک حەفتە و بەدواداچوونەی خەڵکی ناوچەکە، هێشتا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئەو کێشەیانە چارەسەر نەکردووە. شایانی باسە کە هاووڵاتیان ناڕازی جەختییان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بە هۆی نەبوونی ئاوی خواردن، مەترسی کەوتووەتە سەر ژیانیان و ئەرکی رۆژیانەیان تووشی کێشە بووە.