دوو وزه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی لۆبنان له ماوه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ١٦ و ١٧ مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایانگه‌یاند: به هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه.
لۆبنان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووریدایه و پچڕانی ته‌واوماوه‌ی به‌رق ئه‌و قه‌یرانه‌ی گه‌وره‌تر كردووه‌ته‌وه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی لۆبنان، قه‌تعی به‌رق له‌و وڵاته چه‌ندین ڕۆژ درێژه‌ی ئه‌بێت و سیسته‌می به‌رقی ئه‌و وڵاته له‌كار كه‌وتووه. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌بوونی به‌رق، گازۆئیل و به‌نزینیش له‌و وڵاته ده‌ست ناكه‌وێت و چه‌ند مانگه كه دانیشتووانی لۆبنان به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیدان.