ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ئاو و به‌رقی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌قز و سنه به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه پچڕا و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌قز له تاریكی ته‌واو دا بوون و له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌هاران، شارۆچكه‌ی ئاویه‌ر، شارۆچكه‌ی زاگرۆس، ویلاشار، شارۆچكه‌ی بێعسه‌ت، كه‌مه‌ربه‌ندی ئاویه‌ر و نایسه‌ر ئاو و به‌رقی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پچڕا و چه‌ند سه‌د هه‌زار كه‌س شه‌ویان له گه‌رما، بێ‌ئاو و بێ به‌رقی دا به‌سه‌ر كرد. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان باس له قه‌تعی به‌ربڵاوی به‌ق و ئاو له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی تاران و چه‌ند گه‌وره‌شاری دیكه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.