روژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان،”فەرهاد شێخی”، چالاکی کرێکاری، كه له ڕێکەوتی ١ی مانگی ڕێبه‌ندان لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەركرابوو بۆ زیندانی “ڕەجاییشار”ی كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،پێشتر “فەرهاد شێخی” لە میتینگی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە ساڵی 2018 لەبەردەم بینای “مه‌جلیس” دەستبه‌سه‌رکرا و سزای زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا. ئه‌م چالاكوانه كه له ڕێکەوتی ١ی مانگی ڕێبه‌ندان لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەركرابوو دوێنێ بۆ زیندانی “ڕەجاییشار”ی كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەست بەسەرکردن و تۆمەتبارکردنیەوە نییە.