ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆکەوانێکی شێركه‌تی “کیش ئه‌یر” لە بەردەم بنکەی بەسیجی “عەمار” لە شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و شوێنی ڕاگرتنی نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی “فڕۆكه‌خانه‌ی کیش” به‌ناوی “موحەممەد عەلی عەزیمی” شەوی چوارشەممە کاتژمێر ٨ی دوانیوه‌ڕۆ لەبەردەم بنکەی بەسیجی “عەمار” له شاری تاران لەلایەن هێزەکانی بەسیجەوە دەستبه‌سه‌ركرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هۆکاری دەستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو ئاشكرانه‌كراوه.
سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ئەستەمبوڵ تەقیوەتەوە
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ئەستەمبوڵ تەقییەوە و به‌و هۆیەوە شەش کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی “کۆی فەتحی” “ئیستەنبووڵ” ته‌قیوه‌ته‌وه و بەو هۆیەوە شەش کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون و هیچ وردەکارییەکی تر لەبارەی تەقینەوەکه‌وه بڵاونەکراوەتەوە.
