شێرپەنجە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دووهەم هۆکاری سەرەکیی گیان لەدەستدانی خەڵکە و ساڵ بە ساڵ ڕێژەی تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاتر دەبێت.
“موحەممەد ڕەزا مەسجدی”، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی شێرپەنجەی ئێران دەڵێت:، ئێستا ساڵانە 135 تاوەکو 140 هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن لهحاڵێكدا ساڵی 2016 ژمارەکە 112 هەزار کەس بووە. ناوەندی کۆنترۆڵی شێرپەنجەی ئێران پێشبینی دەکات، لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەی ئەو کەسانەی ساڵانە لەو وڵاتەدا تووشی شێرپەنجە دەبن، دەگاتە 250 هەزار کەس.