کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شوکی بڵاوبوونەوەی بەنزینی 87 هەزار تمونی لە پارێزگای کرمان و ڕاگرتنی دوای یەک کاتژمێر

شوکی بڵاوبوونەوەی بەنزینی 87 هەزار تمونی لە پارێزگای کرمان و ڕاگرتنی

بەیانی پێنجشەممە 21ی گەلاوێژی 1404ی هەتاوی، جێبەجێکردنی بڕیاری فرۆشتنی بەنزین بە نرخی چوارەم بە بڕی ۸۷ هەزار و ۲۰۰ تمەن لە پارێزگایکرماننیگەرانی بەربڵاوی لە نێو هاووڵاتییاندا دروستکرد.

ئەم نرخە نوێیە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە چەندین بەنزینخانەی پارێزگایکرمانجێبەجێ کرا و بە خێرایی کاردانەوەی بەربڵاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان لێکەوتەوە. هەرچەندە تەنیا پاش یەک کاتژمێر میدیا حکوومییەکان ڕایانگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕاگیراوە و دۆخەکە گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشوو، بەڵام بڵاوبوونەوەی زانیاریی دژ بەیەک، گومانی جدی لەسەر ڕاگرتنی کاتی یان هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەم بڕیارە دروست کردووە.