ئاماری تووش بووانی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ و ئاماری گیان به‌خت كردووانی ئه‌م نه‌خۆشییه له ئێران، به خێرایی، ڕوو له زیاد بوونه. وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٢٧٢ كه‌س به‌هۆی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا، گیانیان له‌ده‌ست داوه. به پێی ئه‌م ئاماره، ئه‌وه بانترین ئاستی ڕێژه‌ی مه‌رگی كۆرۆنایه له یه‌ك ڕۆژدا، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه له ئێران. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌ت، ژماره‌ی گیان به‌خت كردووانی كۆرۆنا له ئێران، گه‌یشتووه‌ته ٢٨ هه‌زار و ٨١٦ كه‌س. به وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم، ٤ هه‌زار و ٢٠٦ حاڵه‌تی نوێی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا شناسایی كراوه، كه كۆی گشتیی تووش بووانی له ئێران گه‌یاندووه‌ته ٥٠٤ هه‌زار و ٢٨١ كه‌س. هه‌روه‌ها به پێی هه‌ر ئه‌م ڕاپۆرتانه، له ئێستادا، ٤ هه‌زار و ٥٣٣ كه‌س له باروودۆخی ناله‌باری ئه‌م نه‌خۆشیه دان و ٢ هه‌زار و ٦٣ كه‌سیش له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دان.
وه‌ك هه‌میشه كۆماری ئیسلامی له دانی ئاماری واقعی تووش بووان و گیان به‌خت كردووان، خۆی ده‌بوێرێ. هه‌ر ئه‌م زانیاریه ناڕاستانه، خۆی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ویرووسهن. لێكدانه‌وه‌ی كارناسانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه هه‌واڵنێریی بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نیشانی ده‌دات كه ئاماری ڕاسته‌قینه، لانیكه‌م ٣ به‌رابه‌ری ئاماری ڕه‌سمییه. لێكدانه‌وه مه‌یدانییه‌كان له ناوخۆی وڵاتیش، كه به شێوه‌ی نهێنی دزه ده‌كاته ده‌ره‌وه، پانتایی ئه‌م كاره‌ساته یه‌كجار به‌ربڵاوتر له‌م ئامارانه ده‌زانێ. له ئێستادا، كه‌م و زۆر، هه‌موو ئۆستانه‌كانی ئێران له باروودۆخی سووردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هیچ سیاسه‌ت یان هه‌ڵوێستێكی دیاریكراو بۆ هێور كردنه‌وه‌ی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه له ئارا دا نییه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی عه‌زاداریی مانگی موحه‌ڕه‌م بوو. ڕووحانی و كارگێڕانی ده‌وڵه‌تی، به‌و به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه باسیان له زه‌رووره‌تی به‌شداریی خه‌ڵك له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌دا ده‌كرد و ڕێگایان بۆ ڕۆوزهخوێن و مه‌داح و ئاخونده‌كان كرده‌وه تا دواكه‌وتووانه و نابه‌رپرسانه، خه‌ڵك به‌ره‌و به‌شداری له‌م ڕێوڕه‌سمانه ڕابكێشن و به‌ستێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌م ویرووسه ئاماده بكه‌ن. ئه‌گه‌ر پێشتر، سه‌ره‌ڕای هۆشداری به‌رده‌وامی كارناسان، ڕووحانی و باقی كارگێڕانی ڕژیم، خه‌ڵكیان به‌ره‌و به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمی عه‌زاداریی مانگی موحه‌ڕه‌م هان ده‌دا و به‌هۆیه‌وه شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا، ئێرانی ته‌نییه‌وه، له ئێستادا فریوكارانه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ئه‌ربه‌عینی حسێنی ده‌كه‌ن.
ئه‌زموونی هه‌موو جیهان نیشانی داوه كه دوو بنه‌مای سه‌ره‌كیی ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی و قه‌ره‌نتینه و ڕه‌چاوكردنی مه‌ودادانانی كۆمه‌ڵایه‌تیه. كۆماری ئیسلامی حازر نییه هه‌زینه‌ی دابین كردنی ئه‌م دوو بنه‌مایه دابین بكات. كه‌وابوو ئه‌وه‌یكه ده‌مێنێته‌وه، سه‌رلێشێواوی و ناكارامه بوون له به‌كار هێنانی ئیمكاناتی به‌رده‌سته. كۆماری ئیسلامی له لایه‌كه‌وه حازر نییه هه‌زینه‌ی تایبه‌ت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نه‌خۆشییه‌كه بخاته گه‌ڕ و چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م نه‌خۆشییه‌ی خستووه‌ته سه‌رشانی خه‌ڵك خۆیان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی موحه‌ڕه‌م و چاوپۆشی له به‌شداریی خه‌ڵك له شوێنه ئایینی و گشتیه‌كان، به‌كرده‌وه، ڕه‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی خێراتر كردووه.
به‌ڵام گرتنه‌به‌ری ئه‌م شێوازانه و هه‌ڵسووكه‌وتی ناته‌بای ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، بێ هۆكار نییه. له ڕاستیدا كۆماری ئسیلامی وه‌ك ده‌رفه‌تێك چاو له كۆرۆنا ده‌كات. لێره‌شدا به‌ته‌مایه، ئه‌م باروودۆخه، خه‌ڵك ماندوو و بێ هێوا كات و به شوێن ڕێگاچاره‌ی تاكه‌كه‌سیدا بگه‌ڕێن، تا به شێوه‌ی كاتیش بێت، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌خۆی دوور بخاته‌وه.
له وه‌ها باروودۆخێكی دژوار‌دا، ته‌نیا هاوپشتیی نێوان مرۆڤه‌كان له پێناو خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه و ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه و یارمه‌تی دانی تووش بووان، ده‌توانێ ڕێگاچاره بێت. له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا دیتمان كه چلۆن پزیشكان، په‌رستاران و باقیی پێرسۆنێله‌كانی نه‌خۆشخانه و ده‌رمانگاكان له حاڵێكدا كه به‌رده‌وام مه‌ترسیی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كردن، شه‌و و ڕۆژی، خه‌ریكی ده‌رمان كردنی نه‌خۆشه‌كان بوون و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ڕێنوێنیی پێویستییان به خه‌ڵك ده‌دا و هاوكات ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كان له ئاسته جۆراوجۆره‌كاندا، ده‌ستیان پێكرده‌وه. له ئێستاشدا خه‌ڵك ده‌بێ خۆیان ده‌ست به‌كار بن و بێنه مه‌یدانی نه‌به‌ردی هاوكات له‌گه‌ڵ ڕژیم و ویرووسی كۆرۆنا. ئێمه، زۆر جار، له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و ئاخێزهكانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، له‌سه‌ر گرینگیی پێكهێنانی كۆمیته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ ڕێكخستنی هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵ له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڵاكانی وه‌ك ویرووسی كۆرۆنا و هه‌ر مه‌ترسیه‌كی دیكه له‌وانه پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم، ته‌ئكیدمان كردووه. ئه‌مڕۆ پتر له هه‌موو كاتێك، پێكهێنانی وه‌ها كۆمیتهگهلێك بووه‌ته بابه‌تێكی گرینیگی ڕۆژ. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنای، كردووه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ درێژه‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، ڕێكخستنی مه‌حه‌لی و به‌هێز كردنی هاوپشتیی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵی، سرووشتی ترین كرده‌وه‌یه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ. ئه‌م كۆمیتانه ده‌رفه‌ت په‌یدا ده‌كه‌ن تا زه‌رفی سرووشتی بۆ چالاكییه‌كانی خۆیان بدۆزوه. ئه‌وان ده‌توانن له هه‌موو بواره‌كاندا، توانای جه‌ماوه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كان بگرنه ده‌ست و یارمه‌تیی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه هاتوون و یان مه‌ترسیی تووش بوونیان له‌سه‌ره. با كۆماری ئیسلامی چه‌ند ساتێكی دیكه‌ش درێژه به ته‌مه‌نی نگریسی خۆی بدات و له‌م ڕۆژگاره دژواره‌دا، سه‌روه‌ته كه‌ڵه‌كه‌كراوه‌كان، كه به‌رهه‌می ڕه‌نج و كاری جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشن، له ژیان و ته‌ندرووستیی خه‌ڵك ده‌ریغ بكات. بێگومان، ئه‌م ڕۆژانه تێپه‌ڕ ده‌بن و كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و سته‌ملێكراوی ئێران، به ئه‌زموونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، له ئاست ئه‌و خه‌باته چاره‌نووس سازه‌ی كه بهرهوڕوویانه، وشیارتر ده‌بن.