یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌كار هێنانی توندوتیژی له دژی خۆپیشانده‌رانی سوودان، له‌لایه‌ن كودتاچیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوای له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته كرد به‌زووترین كات ده‌ست له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و وڵاته هه‌ڵگرن.
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌كاتێكدا بڵاو كرایه‌وه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ته‌قه‌یان به‌رانبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته كرد و به‌و هۆیه‌وه حه‌وت هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی ڕێگری له كوژرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته پێداگری له‌سه‌ر ڕاگرتنی توندوتیژی له‌و وڵاته كرد.