ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی گه‌رمای سه‌رووی ٤٠ پله‌ی دا، باری ته‌ندرووستی پێنج هاووڵاتی تێك چوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
ئیداره‌ی كه‌شناسی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی گه‌رما و شه‌پۆلی خۆڵبارین له ڕۆژانی داهاتوو هۆشداری داوه‌ته دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه، هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتیان كردووه ڕێگه له هاتووچۆی غه‌یره زه‌رووری به‌ساڵاچووان و منداڵان بۆ نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كان بگرن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی گه‌رمابردوویی سێ ژن و دوو پیاو باری ته‌ندرووستیان تێك چوو و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.