“خێڕۆڵڵا حەقجوویان” چالاکی پەیڕەوی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری سەحنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری کرماشان سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بە تۆمەتی “پێکهێنانی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان” و “پڕوپاگەندە دژی نزام” سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە ١١ مانگی بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەڵپەسێردراوە و مانگێکی جێبەجێ دەکرێت. جێگای ئاماژەیە” خێڕۆڵلا حەقجوویان” ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای بانگکران بۆ دادگای شاری سەحنە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی دێزڵئاوای کرماشان گوازرایەوە.