بە پێی ڕاپۆرتەکان، “فەرانەک زەبێحی” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی دوو ساڵ زیندان و بێبەش کرانی لە مافە کۆمەڵایەتییکانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو رێککەوتی 18ی خاکەلێوە، بە هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و تەنانەت کەلوپەلەکە تاکەکەشییەکانی پشکێندران و دواتر لە لایەن دادگای قائم شارەوە بە سەرۆکایەتی “رەزا مەجازی” بە تۆمەتی تەبلێغ دژ بە ڕژیم و تەبلێغ بۆ ئایینی بەهایی، حوکمی دوو ساڵ زیندان و بێبەشکرانی لە مافە کۆمەلایەتییەکانی بەسەردا سەپێندرا.
