لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە شارەجیاوازەکانی ئێران و کوردستان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، ڕووبەرووی حوکمی زیندان بوونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مۆحسێن گەردشی” هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری بۆکان کە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەرکرابوو، لە لایەن دادگای شاری بۆکانەوە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی ڕژیم” حوکمی ٤ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. هەروها “بەهارە ئاقایی” پارێزەری دادگای وەرامین و بەندکراوی زیندانی قەرچەکی وەرامین، بە تۆمەتی “بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو و یارمەتی به بنەمالەی گیانبەختکردووانی ئەو ناڕەزایەتییانە” حوکمی ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەشەوە، “محەممەد ئەمین ماندەنی” لە دەستبەسەرکراوانی کاتی شەڕی ٤٠ رۆژەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی “ئیمان ئەفشاری” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی ڕژیم و تێکدانی ڕێوشوێنی وڵات” حوکمی ٢٠ ساڵ زیندان و سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
