کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر سێ دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر سێ دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی

سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای ئینقلابی تارانەوە حوکمی سێداەیان بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج ڕاگیراون.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، “خوسرەو محەممەدی‌نیا، مەسعود تووشمالانی و سیروان شەبانی” لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتەکانی “محاربە، کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و چالاکی لە بەرژەوەندی وڵاتاتنی دژبەری کۆماری ئیسلامی“، ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی کرماشانن و لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٤دا، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە رژیم، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە ئەمنیەکان کرابوون.