کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مەحبووبە شەعبانی” یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە رێککەوتی 13ی رێبەندانی  1404ی هەتاوی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەو دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقیلابی مەشهەدەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵات و گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ناوبراو رۆژی ڕابردوو بە شێوەی فەرمی بە پارێزەری ئەو کەسە ڕاگێندراوە.