بەپێی ڕاپۆرتەکان، «مانی پەرتانی» یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژێمەوە حوکمی بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەم هاووڵاتییە لە مانگی بەفرانبار لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر کرا و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی بجنوورد ڕاگیراوە. دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی بجنووردەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژێم، بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ڕێوشوێنی وڵات» حوکمی ٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
