پاش سێ ڕۆژ ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “ئالان”ی سه‌رده‌شت، ٥٠ هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌و شارستانه له نێو چووه، هه‌روه‌ها ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم تا به ئه‌مڕۆ ١٨ بابه‌ت ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی سه‌رده‌شت ڕوویداوه و زیاتر له ٨٠ هێكتار جه‌نگه‌ڵ سووتاوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاش چوار ڕۆژ هێشتا ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان درێژه‌ی هه‌یه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له شاره‌كانی سنه، كامیاران، پاوه، جوانڕۆ، سه‌وڵاوا و بانه چوون به یارمه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان. به‌پێی دوایین زانیاری، دوو ئه‌ندامی ژینگه‌پارێزی پاوه له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی گوندی “ده‌ره‌وه‌ران” بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها پێنج چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.