ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، ١٦ كه‌س له به‌رپرسانی نیزامی، قه‌زایی و ڕێكخراوی به‌سیجی ئێرانی خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆلڕه‌حیم موسه‌وی” فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌ش، “كیومه‌رس حه‌یده‌ری” فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌ش، “سالار ئابنووش” فه‌رمانده‌ی به‌سیجی تاران، “قاسم ڕه‌زایی” جێگری فه‌رمانده‌ی ئینتزامی و “ئه‌ڵڵاكه‌ره‌م عه‌زیزی” سه‌رۆكی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ن كه ناویان له‌و لیسته‌دا هاتووه. هه‌روه‌ها “حسێن موده‌ڕس خیابانی” ئوستانداری پێشووی سیستان و به‌لووچستان، “ئه‌حمه‌د سه‌فایی” فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی سیستان و به‌لووچستان، دوو كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ڕژیمن كه به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ئه‌و ئوستانه ناویان به لیستی گه‌مارۆكانی ئۆستڕاڵیا ئیزافه كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا یه‌كیه‌تی ئۆرووپا شیركه‌تی “هه‌واپه‌یماسازی ئێران”ی به بۆنه‌ی نه‌خشی له په‌روه‌نده‌ی هه‌سته‌یی ڕژیم دا ته‌حریم كردووه.