لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “سینا كاكی” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه به ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “سینا کاکی”، لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژبه نیزام” سزای ٧ مانگ بەندکران، ٢ ساڵ قەدەغەی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له هه‌ر حیزب و گرووپێك مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئەو هاووڵاتییە ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ڕێوڕه‌سمی ئەسپەردەکردنی “سینا نادری”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی جەماوەریی کرماشان، لە گەڕەکی “دەرەدرێژ”ی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵاوا گوازرابوو.