له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “سرووش موعینی فه‌ر” خه‌ڵكی بۆكان و “محه‌ممه‌د عه‌باس زاده”حه‌ڵكی ئیلام دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سرووش موعینی فه‌ر” هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن لقی ١١٠ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته” سزای سێ ساڵ زیندان و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاقی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی ئیلام كه گورانی “ژن،ژیان، ئازادی” خوێندبوو له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه سزای ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.