به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی توركیا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، دادگای ئه‌و وڵاته حۆكمی زیندانی به‌سه‌ر ١٨ چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی “هه.ده.په” كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ناسراو به “شه‌پۆلی دووهه‌می كۆبانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون سه‌پاند.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به فه‌رمانی دادستانی توركیا ٤٨ چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ناسراو به “شه‌پۆلی دووهه‌می كۆبانی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دوێنێ دادگای توركیا بڕیاریزیندانی كردنی به‌سه‌ر ١٨ كه‌سیان سه‌پاند و چاره‌نووسی ئه‌و ٣٠ كه‌سه‌كه‌ی دیكه هێشتا نادیاره. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو دادستانی ئانكارا فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بۆ ٩١ چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی “هه.ده.په” به تۆمه‌تی “هاوكاری ماڵی پ.ك.ك” ده‌ركردبوو.