بەپێی دوایین هەواڵەکان، ٧٠ هەزار پەرستار لە شارەکانی ئێران بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی مووچەکان دەستیان لە پیشەکەیان کێشاوەتەوە.
کەمبوونەوەی ئاستی مووچە و لە بەرامبەردا بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان و ڕێژەی هەڵاوسان، بووەتە هۆی خراپیی دۆخی ژیان و بەم بۆنەوە دەستیان لە پیشەکەیان کێشاوەتەوە. پێویستە بگوترێت مووچەی پەرستاران ٢٥ تا ٢٨ ملیۆن تمەنە کە چەند قات لە ژێر هێڵی هەژارییەوەیە. لە پاڵ ئەم کێشانەوە، کەمبوونەوەی هێزی مرۆیی لە نەخۆشخانەکان بووەتە هۆی گوشاری زۆری دەروونی و جەستەیی بۆ سەر پەرستاران.
