بەپێی ڕاپۆرتی “بی بی سی جیهانی”، “نیکا شاكەرەمی”، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا گیانی بهخت كردبوو، بەر لە کوشتنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
بی بی سی ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتێکی زۆر نهێنی دەستکەوتووە کە پەیوەندیی بە دۆسیەی “نیکا شاکەرەمی” و ناوی بکوژ و تاوانبارانهوه هەیە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، “ئاڕەش کەلهوڕ، سادق مهنجهزی و بێهرووز سادقی” ئەندامی تیمی ڕفاندنی “نیکا شاكەرەمی” بە سەرۆکایەتی “مورتەزا جەلیل” بوون. بەهۆی بهرگری زۆری نیكا لە كاتی ڕفاندنی دا، گرتووخانهی كاتی قبوڵیان نەكردووە و لە كاتی گواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین، ڕووبەڕووی دەستدرێژی وەحشیانەی هێزە سەركوتكەرەكان بووەتەوە و بەهۆی زهربهی باتۆم به سهریدا كوژراوە و دواتر بە فەرمانی سەروان “محەممەد زەمانی” لە شەقامی یادگار ئیمامی تاران تهرمهكهی فڕێ دراوه. جێگای ئاماژەیە كه ڕژیم و پشکێنەری پزیشکی لە چەند ڕاپۆرتێکدا باسیان لەوە کردووە کە هۆکاری گیانلەدەستدانی “نیکا شاکرمی” ههڵدان لە بینایەکەوە بووە.