بە پێی ڕاپۆرتەکان، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ و یەکێک لە ناڕازیانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
لەو ڕاپۆرتە هاتووە کە «عەلیڕەزا ڕەشیدی» خەڵکی ئاشخانە، پاش تێپەڕبوونی ٨ مانگ بەسەر ناڕەزایەتییەکاندا، ئیدارەی ئیتلاعات لە ڕێگەی دوربینەکانی شاری ئاشخانەوە ئەو هاووڵاتییەی ناسیوەتەوە و لە ڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ باوکی، ئاگاداریان کردووەتەوە. لەو کاتەدا ناوبراو دانیشتووی شاری تاران بووە و بە مەبەستی ڕادەستکردنی خۆی بە هێزەکانی ڕژیم گەڕاوەتەوە بۆ شاری ئاشخانە و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و قەزایی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.
