لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٤ هاووڵاتی خەڵکی شارە جیاوازەکانی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێێنی نادیار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیتشوو، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “بەدوڵڵا مەتاعی، سیاوەش فەیزوڵڵاهی، فەرامەرز سەعیدی و عەلی ڕیاحی” خەڵکی شارەکانی “دێولان، بۆکان و مەهاباد“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵ و شوێنی کارەکانیان، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، “یەدوڵڵا مەتاعی” لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“ییه و هەروەها عەلی ڕیاحی جارێکی دیکەش بۆ ماوەی حەوت مانگ دەستبەسەر و بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتیی، ئازاد کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
