هاووڵاتییەک بە ناوی “کەیوان ڕۆستەمی” کە لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە بەشێوەیەکی گوماناوی دیار نەمابوو و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام مابوویەوە، ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفوونی بە بنەماڵەکەی ڕایگهیاندووه كه لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە بنەماڵەی ڕۆستەمی لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا بەو مەبەستە چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردبوو، بەڵام هەر جار پێیان ڕاگەیێندراوە کە کوڕەکەتان لێرە نییە و هەر بەم هۆیەشەوە گوشارێکی دەروونی زۆریان لە سەر ئەو بنەماڵەیە درووست کردبوو. جێگای ئاماژەیە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ “کەیوان ڕۆستەمی” بڵاو نەکراوەتەوە.