کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە لە شاری شنۆ

مێرمنداڵێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی مانگی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “شارام مەنگوڕ” تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم ناوبراویان دەستبەسەر کردووە  و دواتر بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازراوەتەوە. تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی “شارام مەنگور” لەبەردەست نیە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-