لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچ کراون.
دوو لەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “شێروان سلێماننەژاد“، خەڵکی ورمێ و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، و “ئومێد چەمران ئەحمەدینەژاد“، دانیشتووی شاری ئەهواز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەو شارانە کراون. شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.
