کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی شیراز و چابەهار

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی شیراز و چابەهار 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی ئیراز و چابەهار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سەلمان جەمالزهی خەڵکی چابەهار و شەیدا سابری دانیشتووی شیراز و لە دەستبەسەرکراوانی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی“، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی و هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.