ڕۆژی چوارشەممە ١٧ خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “مەلقەڕنی” سەر بە شاری سەقز بە ناوی “زانکۆ مەسعوودی” تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەسعوودی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە و وێڕای بێ ڕێزی کردن بە بنەماڵەکەی “زانکۆیان” دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.