کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەرکردن لەسەر کاری 250 کرێکاری شیرکەتی فوولادی مادکوش

دەرکردن لەسەر کاری 250 کرێکاری شیرکەتی فوولادی مادکوش 1

لە رۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە 250 کرێکار شاغڵ لە شیرکەتی فوولادی مادکوشی بەندەر عەباس بە بێ هیچ هۆکارێک لەسەر کارکنیان دەرکراون.

ئیسماعیل حاجی زادە بەرپرسی ئیجرایی ماڵی کرێکاری بەندەر عەباس ڕایگەیاند، سەرەرای لێکۆلینەوە لە بەرپرسانی ئەو شیرکەتە، هێچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەرکردنی ئەو کرێکارانە نەداوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم بابەتە مەترسی لەسەر داهاتووی پیشەیی کرێکارانی دیکەی درووست کردووە و بووەتە هۆی قەیرانی مەعیشەتی لە نێوان بنەمالەی کرێکاراندا. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 2450 کرێکار لەسەر کارەکانیان دەرکراون و لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ چارەسەرییەک بۆ کێشەی ئەو کرێکارانە ئەنجام نەدراوە.