کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەربڕینی نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئاڵۆزییەکانی شەنگال

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال بڵاوکردەوە و وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەو ڕووداوانە، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئاسایش و سەقامگیری شەنگال لەسەروی هەموو شتێکه‌وه‌ بێت.

ڕۆژی دووشەممە “یونامی” نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتەری خۆیدا پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال و ئاڵۆزبوونی دۆخی شەنگال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شەنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەو ناوچەیە و خەڵکی شەنگال له‌ ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتی و ژیانێکی ئارامن. جێگای ئاماژەیە هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیە لە هەرێمی کوردستان، سوپای عێراقیش لە نیوەشەوی یەکشەممەوه‌ بە تانک و تۆپ و چەکی قورس هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ داگیرکردنی شەنگال دەستپێکردووە و لە بەرامبەریشدا هێزەکانی ئاسایشی شەنگال و شەڕڤانان بەرپرچی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە و شەڕ و ئاڵۆزیی لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

خه‌باتی بوێرانه‌ی ژنانی كوردستان و ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و دوورخستنه‌وه‌ به‌سه‌ر “حسێن بوركه‌” له‌ مهاباد

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

برینداربوونی دوو كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

-

ده‌ستبه‌سه‌كردنی پێنج هاووڵاتی له‌ میاندووئاو و سه‌وڵاوا

-