چەند کرێکارێکی کارخانەی سیمانی شاری سیروانی سەر بە ئوستانی ئیلام کە بەهۆی دۆخی نالەباری ژیان و کەمی ئاستی حەقدەستەکانیان ڕۆژی ڕابردوو لەو کارخانەیە ناڕەزایەتیان دەربڕی، لە لایەن هێزی ئینتزامی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوبەرانی ئەو کارخانەیە پاش کۆبوونەوەی ئەو کرێکارانە و دەربڕینی ناڕەزایەتیی، بە بیانووی پەکخستنی کاری ئەو کارخانەیە پەیوەندییان بە هێزی ئینتزامی ئەو شارەوە گرتووە و دواتر سێ کرێکاری ئەو کارخانەیە لە لایەن ئەو هێزەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کراوە.