ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، دایكانی دادخواز له چه‌ند شاری ئێران چاویان به دایكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” كه‌وت له بۆكان و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه.
“سیامه‌ك ئه‌عزه‌می” برای هه‌میشه زیندوو “سپێهر ئه‌عزه‌می” به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ویدیۆیه جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و بریندارانی شۆڕشی “ژینا” كرد. له‌و دیداره دا بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، “عیرفان خه‌زایی”، “یه‌لدا ئاغافه‌زلی”، “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و دوو كه‌س له بریندارانی شۆڕشی “ژینا” كه چاوێكیان له ده‌ست داوه به‌ناوه‌كانی “حسێن نادر به‌یگی” و “سالار وه‌ته‌ن” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشێی “ژینا” نوێ كرده‌وه و دایكی ڵ”شه‌هریار محه‌ممه‌دی” جامانه‌ی خه‌ڵات به دایكانی دادخواز كرد.