ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه دوای ئەوەی كه سپای پاسدارانى كۆماری ئیسلامیی کەشتییەکی خۆی لە لێوارئاوهکانی ئەو وڵاتە کردە ئامانج، بۆ جارێکى دیکە و لە کرماشان، سپای پاسداران لە نمایشێکی سەربازیدا بەهەڵە تانکێکی خۆی کردە ئامانج و تەقاندیەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزهردان، سپای پاسداران لە نمایشێکی سەربازیی لە گوندی “عایشە دۆڵ”ی سەربە شاری جوانڕۆ لە ئۆستانی کرماشان، تانکێکى جەنگیی خۆیان کردە ئامانج و تەقاندیانهوه. جێگهی ئاماژهیه، پێشتر و لەسەرەتاى ئەم مانگەشدا، کەشتییەکی جەنگی ئێران بەهەڵە کەشتییەکی دیکەی خۆیانی کردبووه ئامانج و بەهۆیەوە ١٩ سەربازی هێزی دەریایی کوژران و ١٥ کەسی دیكهش بریندار ببوون. ئەوە لەکاتێکدایە، لە ڕێكهوتی ١٨ بهفرانباری پارهكهش، لە لایەن سپاى پاسدارانى كۆماری ئیسلامیی و لە فڕۆکەخانەیەکى تارانەوە، فڕۆکەیەکى ئۆکراینی بە ١٨٠ سەرنشینەوە کرایە ئامانج و سەرجەم سەرنشینەکانى گیانیان لەدەستدا.