ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی شیركه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی هه‌فت ته‌په كه له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ناڕازیین ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ڵێنیان دابوو كه كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م شیركه‌ته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌كراون. ده‌شڵێن: به‌رپرسان ده‌بێ بزانن كه واده و به‌ڵێنی پڕوپووچ ناتوانن ده‌نگی ئێعتڕازی كرێكارانی هه‌فت ته‌په كپ كه‌ن. ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ركراو نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.