له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابروودا، هێزەكانی ڕژیم لە شاری کرماشان، كاسبكارێكیان بە ناوی “عەدنان فەرەجی” خەڵکی گوندی “ژێرەژاوی” سه‌ربه شاری ڕوانسه‌ریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و پاشان ناوبراوییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەدنان فەرەجی” چەند ئامێری کارەبایی لە نێو ئۆتۆبمێلەکەیدا بووە و هێزه‌كانی ڕژیم دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زه‌وت كردنی كه‌ل و په‌لی ئه‌م كاسبكاره، ناوبراویان ڕه‌وانه‌ی زیندانی “دیزڵ ئاوا” كردووه.