ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی گوڵان، له‌دوای دانپێدانه‌نانی به‌شێك له به‌رپرسانی ئوستانی زه‌نجان، “ئه‌سغه‌ر پابه‌رجا” به‌رپرسی یه‌كێتی نانه‌واخانه سه‌نگه‌كیه‌كانی زه‌نجان ده‌سپێكی فرۆشتنی نان به كارتی یارانه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌سغه‌ر پابه‌رجا” ڕایگه‌یاندووه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌توانێت ڕۆژانه بڕی ٣٣٠ی گرامی دیاری كرا‌و نان به نرخی ده‌وڵه‌تی بكڕێت و له‌و بڕه زیاتر ده‌بێت به نرخی ئازاد نان له نانه‌واخانه‌كان بكڕدرێت. به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه نانه‌واخانه‌كان به ده‌ستپێكی جێبه‌جێ بوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌ر فه‌رده ئاردێك به ٦٥٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌كڕن و ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش به ٤٧ هه‌زار تمه‌ن كڕدراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه گرانبوونی نرخی نان كارێگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر به‌شی كه‌م داهات و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگه داده‌نێت و زیاتر له جاران سفره‌یان بچووكتر ده‌كاته‌وه.