ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، دەوڵەتی تورکیه لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسیی له شاری “ئێلح”ی باكووری كوردستان ١١ چالاكوانی سیاسی کە یەکێکیان هاوسەرۆکی شارەوانیی “ئێلح” و ئەوانی تر بەڕێوەبەرانی هەدەپە و چالاکانی مافی ژنانن، ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا لە شاری “ئێلح” هەڵیکوتاوه‌ته سەر ماڵی چه‌ندین چالاكوانی سیاسی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی: “سۆنگول کۆرکماز” هاوسەرۆکی شارەوانیی “ئێلح”، “گوڵستان سۆنوک” هاوسەرۆکی شارەوانیی “کانیا هێنێ”، “نازەنین ئاڤجی” هاوسەرۆکی شارەوانیی “هەزۆ”، “فاتمە ئابلای” هاوسەرۆکی پێشووی “هەدەپە”ی شاری “ئێلح”، “سێمرا گونەش” ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی شار، “غوربەت دۆغان” هاوسەرۆکی “هەدەپە” و چەندین ژنە چالاکوانی دیکە و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.