له ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی گوندی “ئاق ده‌ڕه”ی تیكاب به ناوی “ئازاد یارئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
پاش هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئاق ده‌ڕه”ی تیكاب، لانیكه‌م ١٠ كه‌س بریندار بوون و نزیكه‌ی ٥٠ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له ڕۆژانی ڕابردوو دا مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی “ئازاد یارئه‌حمه‌دی” ڕفێنداروه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.