له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناو ی””ئه‌رسه‌لان یووسفی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و دانیشتووی گوندی “سه‌لامه‌ت” پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئه‌رسه‌لان یووسفی” ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتومبێلی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه. ناوبراو له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.