ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د گورگین”، “ئیسلام فه‌یزی” و “په‌یمان تاهازاده”ه خه‌ڵكی گوندی “گامێش گوڵی” سه‌ر به شاری میاندووئاو و هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوی “یوونس ته‌نهایی” خه‌ڵكی گوندی “حه‌مزه‌اوا”ی سه‌ربه شاری مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندووئاو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ كه‌سه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان دوای ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری مهاباد “یوونس ته‌نهایی”یان به‌بێ حۆكمی قه‌زایی له ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی مهاباد، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه.