ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “لوقمان بەهرامی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە گه‌یشتووه‌ته ٧ كه‌س.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە گوندی “قەرەقشڵاخ”ی مهاباد هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ماڵی “لوقمان بەهرامی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و ٧ هاووڵاتییه مهابادیه له‌به‌رده‌ستا نییه.